كۆفی ئه‌نان سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت وا چاوه‌روان ده‌كات سوریا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی پێنجی لوبنان له‌و ووڵاته بكشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌ڕێز ئه‌نان له نیویۆرك پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تێریه ڕۆد ڵارسن نێردراوی به‌ڕێز ئه‌نان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆی داوه.
به‌ڕێز لارسن له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریادا كۆبوبوه‌وه.
له بواری سیاسیشه‌وه ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز له زاری وه‌لید جومبڵات ی ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆن به‌شداری له حكومه‌تێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتودا ناكات وه‌ك ئه‌وه‌ی عومه‌ر كه‌رامێ ی سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان داوای كردووه كه‌سه‌ر به سوریایه ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
به‌ڕێز جومبڵات حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌میل له‌حوودو كاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ئه‌و حكومه‌تی به ده‌ست هه‌بوون له كوژرانه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی ره‌فیق حه‌ریری سه‌ره‌ك وه‌زیری پێشوی لوبناندا گوناهبار كردووه.
هه‌چه‌نده كاربه‌ده‌ستانی سوریاش ولوبنانیش نكۆڵییان له‌وه كردووه هیچ ده‌ستێكی له كوژرانی به‌ڕێز حه‌ریریدا هه‌بوبێت.