Accessibility links

لوبنانیه‌كان خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌مه‌ریكا ساز كردووه - 2005-03-15


به هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ری لوبنانی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌مه‌ریكا ساز كرد و چوونه به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی.

خۆپیشانده‌ران دروشمی ڕێپێوانه‌كه‌یان " مردن بۆ ئه‌مه‌ریكا" بوو و داوای لابردنی باڵیۆز جێفری فێڵتمانیان له لوبنان كرد.

جێ‌ی باسه، گروپی سه‌ر به حیزب و الله‌ و لایه‌نگرانی سوریا به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا كرد كه له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو.

بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG