Accessibility links

ڕێبه‌رانی كورده‌كانی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شیعه‌كاندا كۆبونه‌ته‌وه‌ - 2005-03-14


ڕێبه‌رانی كورده‌كانی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شیعه‌كاندا كۆبونه‌ته‌وه‌. هه‌ردوولا هه‌وڵی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نوێی هاوپه‌یمان ده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی عێراقی بۆ یه‌كه‌م جار له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كۆببێته‌وه‌.

جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێبه‌ری كوردی بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌ره‌نسی قسه‌ی كردووه‌ و ده‌ڵێت دانوسانده‌ران هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دوو كێشه‌ ده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی سوێندخواردنی ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ بچێت، یه‌كێك له‌وانه‌ چۆنێتی كۆنتڕۆڵكردنی باكوری عێراقه.

كورده‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌وا ئه‌وان داوای گه‌رانتی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ‌ هه‌زاره‌ها پێشمه‌رگه‌‌ی كورده‌كان له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی سێ پارێزگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌شڵێت هێشتا ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆنتڕۆڵكردنی شاری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی كه‌ركوك وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

هاوكات ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كدار وێنه‌گرێكی ڕۆژنامه‌وانی عێراقیان كوشتووه‌ كه بۆ ته‌له‌فزیۆنێكی كوردی له شاری موسڵ كاری كردووه‌. له به‌غدادیش، به لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ چوار پاسه‌وانی تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی بریندار بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك ته‌قێندرابۆوه‌‌. به‌ڵام وه‌زیر له‌گه‌ڵ ئه‌م كاروانه‌ی پاسه‌وانه‌كانیدا نه‌بوو كاتێك كه هێرشه‌‌كه‌ ڕوویداوه‌.

XS
SM
MD
LG