Accessibility links

ئۆكرانیا سه‌‌ربازه‌‌كانی له عیراق ده‌‌كشێنێته‌‌وه - 2005-03-12


وه‌‌زاره‌‌تی به‌‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌‌یاند كه‌‌وا له حه‌‌فته‌‌ی داهاتوو هێزه‌‌كانی به سێ قۆناغ له عیراق ده‌‌كشێنێته‌‌وه. ئاژانسی ده‌‌نگوباسی ئه‌‌نته‌‌ر فاكس ئه‌‌مرۆ شه‌‌ممه رایگه یاند كه واسه دو په‌‌نجا سه‌‌ربازی ئۆكرانی رۆژی سێشه‌‌م عیراق جێده هێلن. هه‌‌روه‌‌ها له مانگی پێنج و مانگی ده دوو ده‌‌سته‌‌ی تری سه‌‌ربازانی ئۆكرانی عیراق جێده هێلن، به‌‌مه‌‌ش كۆتایی به هه‌‌بوونی له‌‌شكری ئۆكرانی له عیراق دێت. هاوكات بولگاریا رایگه‌‌یاند كه‌‌وا هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی به‌‌رپرسیاریان راگه‌‌یاندووه به‌‌رامبه‌‌ر به كوشتنی سه‌‌ربازێكی بولگاری به شێوه یه‌‌كی هه‌‌ڵه له باشووری عیراق حه‌‌فته‌‌یه‌‌ك له‌‌مه‌‌و پێش.

XS
SM
MD
LG