كاربه‌ده‌ستانی باڵای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ئاماده‌یه له په‌سه‌ند كردنی پێشنیازی ئه‌وروپاییه‌كان بۆ یارمه‌تی دانی ئێران له ڕووی ئابووریه‌وه بۆ واز هێنان له به‌رنامه‌ی ناوكی.
رێكه‌وتنامه‌كه، كه هه‌ر له‌و كاته‌ی سه‌رۆك بوش له مانگی رابوردوو له ئه‌وروپا دا گه‌راوه‌ته‌وه كراوه، وا چاوه‌روان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌مڕۆ رابگه‌یندرێت.
به‌پێی ئه‌و پێشنیازه، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان به ئێران رێگا ده‌دات له به‌شداربوون له ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی و كڕینی پێویسته‌كانی به‌شی یه‌ده‌كی فرۆكه‌كان وه له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر بێت و تاران په‌سه‌ندی نه‌كات له‌لایه‌ن بڕیتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاوه ئێران بدرێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ واز هێنان له به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوكی.