یاخیبوان هێرشێکی خۆکوژیان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کوشتوکاڵ و هۆتێلێکی به‌کارهاتوو له لایه‌ن خۆرئاواییه‌کانه‌وه له به‌غدا ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا، به لایه‌نی که‌مه‌وه سێ که‌س کوژراوه و 40 که‌س بریندار بووه. باڵیۆزی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 30 کۆنتراکته‌ری ئه‌مه‌ریکی له‌و هۆتێله‌دا بوون و له نێو برینداره‌کاندان.
گروپێکی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاویش له ماڵپه‌ڕه‌که‌یاندا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه نیشانداوه.
هه‌ر له به‌غدا، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار ته‌قه‌یان له وه‌زیری پلان دانان (ته‌ختیت) ی کاتی حکومه‌تی عێراقی کردووه. وه‌زیر خۆی هیچ زیانێکی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام یه‌کێک له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌کانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له لایه‌کی تره‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی دانراو له‌سه‌ر یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی به‌غدا سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه و یه‌کێکی تر بریندار بووه.