سه‌رۆك بوش بانگه‌شه‌ی سوریا ده‌كات به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی سه‌ربازه‌كانی و كارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری له لوبنان بكشێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كان له به‌هاردا ساز بكرێن.
سه‌رۆك بوش له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌ردانی زانكۆی به‌رگرییه نیشتمانیه‌كانی له واشنتۆن كرد و گوتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی پێنجی داهاتوو ته‌نها به بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئازاد و ڕه‌وایانه ده‌بێت. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێت دیمه‌شق هێزه‌كانی له لوبنان بكشێنێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی سزای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت ئازادی له لوبنان سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م ڕووداوه گرنگانه‌ی كه ئێستاكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ئارادایه هه‌مووی هیوای ڕێڕه‌وێكی نوێ نیشان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و هه‌رێمه فه‌له‌ستینیه‌كان دا‌و گوتی ئه‌مانه نیشانه‌ی ده‌ستپێكردنی گۆڕانی ناوچه‌كه‌یه به‌ره‌و دیموكراسی و واشتنتۆنیش چاوی له‌و ڕۆژه‌یه كه تیایدا ئێران
هه‌مان ڕێباز ده‌گرێته به‌ر. به‌ڕێزی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیموكراسی به فاكته‌رێكی گرنگی بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆرزمی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا دانا.