هێرشێكی خۆكوژی له باكوری به‌غدا ڕوویداوه و بۆته هۆی كوشتنی 15 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 24 كه‌سی دیكه.
پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ڕۆژی دووشه‌ممه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ێ خۆیدا و له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێكی له‌شكری عێراقیدا و له شارۆچكه‌ی به‌له‌د خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له نزیك شارۆچكه‌ی به‌عقوبه‌ش، یاخیبوان به بۆمب و هاوه‌ن و مین هێرشیان كردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك پۆلیس و سه‌ربازی عێراقی و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س كوژراوه.
ئه‌م هێرشانه‌ش له ڕۆژێك دوای بڕیاری سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی هات بۆ سازدانی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی دیموكراتی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی ووڵاته‌كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا.
دانوسانده‌رانی هه‌رسێ گروپی سیاسی سه‌ره‌كی عێراق تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتونه ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن یاسادانه‌ران له 16 ی مانگی سێ‌دا هه‌ركۆده‌بنه‌وه گه‌رچی تا ئه‌و كاته نه‌گه‌نه هیچ ڕێكه‌وتنێك.
هاوبه‌ندی موسوڵمانه شیعه‌كان كه له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كانی مانگی یه‌كدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست هێنا ده‌یانه‌وێت پۆستی سه‌رۆك وه‌زیری بده‌نه ده‌ست ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیری كاتی ئێستا ئه‌یاد عه‌للاوی كه لیسته‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی كه‌می به ده‌ست هێنا، ده‌یه‌وێت ئیشه‌كه‌ی خۆی بهێڵێته‌وه.
جێی باسه، شانزده‌ی مانگی سێ یادی هێرشێ كیمیا بارانه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه كه تیایدا ڕێبه‌ری پێشووی عێراق سه‌دام حوسه‌ین پێنج هه‌زار كه‌سی ئه‌و شاره‌ی له ساڵی 1988 كوشت.