Accessibility links

سوریا گواشتنه‌‌وه‌‌ی سه‌‌ربازه‌‌كانی له لوبنان راده‌‌گه‌‌یه‌‌نێت - 2005-03-06


وه‌‌زیری به‌‌رگری لوبنانی رایگه‌‌یاند كه سوریا له رۆژی دووشه‌‌ممه هێزه‌‌كانی له ناوه‌‌راست و ناوچه كه نارییه‌‌كانی لوبنان بۆ دۆلی بیقاع ده‌‌گوازێته‌‌وه. سوریا هێشتا رۆژێكی دیار نه‌‌كردووه بۆ كشانه‌‌وه‌‌ی هێزه‌‌كانی و هه‌‌روه‌‌ها راینه‌‌گه‌‌یاندوه كه ئایا چوارده هه‌‌زار سه‌‌ربازی له ناوچه لوبنانیه‌‌كان ده‌‌مێننه‌‌وه وه‌‌یا به ته‌‌واوی له لوبنان ده‌‌یان كێشێته‌‌وه. به‌‌لام ئه‌‌مرۆ شه‌‌ممه وه‌‌زیری به‌‌رگری عه‌‌بدولره‌‌حیم مراد گوتی گواستنه‌‌وه‌‌ی سه‌‌ربازه‌‌كان یه‌‌كسه‌‌ر به‌‌جێ ده‌‌گه‌‌یه‌‌نرێت دوای ئه‌‌وه‌‌ی سه‌‌رۆكی سوری به‌‌شار ئه‌‌لئه‌‌سه‌‌د و سه‌‌رۆكی لوبنانی ئه‌‌میل له‌‌حود له دیمه‌‌شق كۆده‌‌بنه‌‌وه.

XS
SM
MD
LG