Accessibility links

ئه‌‌نجومه‌‌نی نیشتیمانی عیراق له رۆژی سالێادی كیمیابارانكردنی كورد كۆده‌‌بێته‌‌وه - 2005-03-06


كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ده‌‌لێن ئه‌‌نجومه‌‌نی نیشتیمانی نوێ هه‌‌لبژێردراوی عیراق یه‌‌كه‌‌م كۆبونه‌‌وه‌‌ی خۆی له ماوه‌‌ی ده رۆژدا ده‌‌به‌‌ستێت، هه‌‌رچه‌‌نده حكومه‌‌تی نوێ هێشتا ده‌‌ستنیشان نه‌‌كراوه. رۆژی شازده‌‌ی مانگی سێ یه‌‌كه‌‌م كۆبونه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌نجومه‌‌نی نیشتیمانی عیراق ده‌‌به‌‌سترێت، كه حه‌‌فده‌‌مین سالیادی كیمیابارانكردنی شاری هه‌‌له‌‌بجه‌‌ی كوردی باكووری عیراقه له‌‌ لایه‌‌ن دیكتاتۆری عیراقی سه‌‌دام حوسێن. كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی به‌‌رده‌‌وامن له هه‌‌وڵه‌‌كانیان بۆ پێكهێنانی كابینه‌‌یه‌‌كی نوێی حكومه‌‌ت و ده‌‌ستنیشانكردنی كاربه‌‌ده‌‌ستانی تر به‌‌و هیوایه‌‌ی كاره‌‌كانیان له پێش كۆبونه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌نجومه‌‌نی نیشتیمانی دووسه‌‌دو حه‌‌فتاو پێنج ئه‌‌ندامی به كۆتایی بێت.

شایه‌‌نی باسه له رۆژی شازده‌‌ی مانگی سێ‌‌ی سالی هه‌‌زارو نۆسه‌‌دو هه شتاو هه‌‌شت نزیكی پێنج هه‌‌زار سیڤلی كورد كوژران و ده هه‌‌زار بریندار بوون له كاتی هێرشی هێزی ئاسمانی عیراقی به چه‌‌كی كیمیاوی بۆ سه‌‌ر شاری هه‌‌لبجه.

XS
SM
MD
LG