Accessibility links

تاوانباركردنی ووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن دادگایه‌كی فدڕالییه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌وڵی فرۆشتنی ناوی كارمه‌ندانی زانیاری ئه‌مریكی به حكومه‌تی سه‌دام حسێن - 2005-03-04


ووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی داوه ناوی كارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر پاره به حكومه‌تی سه‌دام حسێن بفرۆشێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سوێندخواردوانی دادگای فدرالی ئه‌مریكا به تاوانبارناسراوه.

تاوانباركردنی ره‌سمی شه‌عبان حه‌فیز ئه‌حمه‌د عه‌لی شه‌عبان له‌وه‌ڕا دێت كه زیاتر له 2 ساڵ له‌مه‌و به‌ر سه‌ردانی شاری به‌غدای كردووه، شوێنێك كه به‌پێی ڕاپۆرت ڕازی بووه له به‌رامبه‌ر 3 ملیۆن دۆلار ناوی كارمه‌ندانی ده‌زگای زانیاری ئه‌‌‌مریكی بفرۆشی.

ئه‌م جۆره سه‌ردانه له ئه‌‌و كاته‌دا بۆ ووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی قه‌ده‌غه‌كرابوو. به‌ڵام ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه به پاره مامه‌ڵه له‌سه‌ر ناوی كارمه‌ندانی ئه‌مریكی كرابوو به‌جێ نه‌گه‌یشت.

لێكۆله‌رانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن پێیان وایه شه‌عبان حافز ئه‌حمه‌د كه ته‌مه‌ن 52 ساڵانه‌یه و خه‌ڵكی ئوردونه له ناوێكی دیكه‌‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتووه و به‌شێوه‌یه‌کی ناقانونی بوه‌ته ووڵاتیی ئه‌مریكی.

XS
SM
MD
LG