Accessibility links

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی له قاهیره‌ کۆبونه‌وه‌ - 2005-03-03


وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ قاهیره‌ کۆبونه‌وه‌ بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ به‌ستنی لوتکه‌یه‌کی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ کۆتایی ئه‌م مانگه‌ له‌ جه‌زائیر.

به‌ڵام وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شی زۆری ڕۆژه‌که‌ باسیان بونی سه‌ربازه‌ سورییه‌کان لوبنان کرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ر کارنامه‌که‌یان نه‌بوو. وه‌زیره‌کان پشتیوانی خۆیان بۆ سوریا نیشاندا، به‌ڵام گوتیشیان ده‌بێت دیمه‌شق سه‌ربازه‌کانی له لوبنان بکشێنێته‌وه‌.

ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌بی داوایان له‌ سوریا کرد که‌ په‌یمانی ساڵی 1989 بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له‌ لوبنان جێبه‌جێ بکات و وا ده‌رده‌که‌وێت که‌ سوریا ئاماده‌یه‌ به‌ چه‌ند مه‌رجێک بکشێته‌وه.

به‌ پێی کاربه‌ده‌ستێکی باڵای کۆمکاری عه‌ره‌بیش که‌ ڕازی نه‌بووه‌ به‌ ئاشکرابوونی ناوه‌که‌ی، گوتویه‌تی سوریا ده‌یه‌وێت ووتوێژه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێش کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ده‌ست پێبکاته‌وه‌.

عه‌مر موسا - سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی گوتی هه‌وڵی زۆر بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌ پێی قسه‌کانی خۆی (ئه‌م کێشه‌ گه‌وره‌یه‌) کراوه‌ تاوه‌کو بارودۆخی ئێستا سه‌لامه‌ت ترێک بکرێت.

کاربه‌ده‌ستانی سوریاش به سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د خۆیه‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ بۆ کشانه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ووڵاته‌که‌یان له‌ لوبنان، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا کاتێکی دیاریکراویان دانه‌ناوه‌.

کاربه‌ده‌ستانی لوبنانیش له قاهیره‌ ده‌ڵێن به‌یروت ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌.

جێی ئاماژه‌پێکردنه‌، له‌ ماوه‌ی کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بیدا ته‌نها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و لوبنان ئاماده نه‌بوو.

هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فاروق ئه‌لشه‌رع له‌‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئه‌سه‌د بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ ڕۆیشتوون تاوه‌کو سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ڕاوێژ به‌ کاربه‌ده‌ستانی سعودیه‌ بکه‌ن.

وه‌زیرانی کۆمکاری عه‌ره‌بی بێ له مه‌سه‌له‌ی سوریا و لوبنان باسیان له هه‌وڵه‌کانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق کرد.

XS
SM
MD
LG