Accessibility links

جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیان له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین به‌ستووه‌ - 2005-03-03


کۆبونه‌وه‌ی دووڕۆژی نێوان ڕێبه‌رانی باڵای شیعه‌کان و سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌کان کۆتایی پێهات. ئه‌مه‌ش به‌شێک بوو له هه‌وڵه‌کانیان بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێی عێراقی.

جێی باسه‌، هاوبه‌ندی عێراقی یه‌کگرتووی شیعه‌کانیش که له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان 140 کورسی په‌رله‌مانیان ده‌ست که‌وت، هیوای بردنه‌وه‌ی پشتگیری پارته‌ سیاسیه کورده‌کان ده‌که‌ن که‌ کۆنتڕۆلی 75 کورسی په‌رله‌مان ده‌که‌ن.

تاوه‌کو ئێستاش هیچ به‌یاننامه‌یه‌کی ڕه‌سمی پاش کۆبونه‌وه‌کانی هه‌ولێر ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، هه‌ردوو به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی - سکرتێری گشتی ی.ن.ک و مه‌سعود بارزانی - سه‌رۆکی پ.د.ک پاش ته‌واو بوونی کۆبونه‌وه‌که‌یان له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان له هه‌ولێر به‌ستووه‌ و په‌یامنێری به‌شی کوردی عومه‌ر فه‌رهادی له‌وێ ئاماده‌ بووه‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕاپۆرتێکی بۆ ناردووین.

بۆ گوێگرتن له‌ ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌.

XS
SM
MD
LG