Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هێرشی خوێناوی شاری حلله‌ مه‌حكوم ده‌كه‌ن - 2005-03-01


سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان داوای له‌ هه‌موو عێراقیه‌كان كردووه‌ خۆیان له كاری توند و تیژی دووربكه‌ونه‌وه‌ و جیاوازییه‌كانیان به‌لاوه‌ بنێن. ئه‌م تێبینیه‌ی ئه‌نان دوای هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شاری حلله‌، كه‌ تیایدا 125 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ لایه‌ن قسه‌كه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌ڕیز ئه‌نان ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حكوم كردوو گوتی سه‌رپێچی كردنه‌ له‌ یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌وشی ئاشتی و دیموكراسی و سه‌روه‌ری ووڵاته‌كه‌ تێك ده‌دات.

ئه‌م هێرشه‌ی شای حلله‌ به‌ خوێناویترین هێرش داده‌نرێت كه‌ له‌ دوای ڕووخانی سه‌دام حوسه‌ین له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ ڕوویدا بێت و بۆته‌ هۆی بریندار بوونی زیاتر له‌ 100 كه‌س.

تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ نیشان نه‌داوه‌ و كۆشكی سپیش ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حكوم كردووه‌.

XS
SM
MD
LG