Accessibility links

زربرای سه‌‌دام حوسێن ده‌‌ستگیر ده‌‌كرێت  - 2005-02-27


كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ده‌‌لێن هێزه‌‌كانی پاراستن له عیراق زربرای سه‌‌رۆكی لادراوی عیراقیان گرتووه. چۆنیه‌‌تی ده‌‌ستگیركردنی سه‌‌بعاوی ئیبراهیم ئه‌‌لحه‌‌سه‌‌ن رانه‌‌گه‌یاندراوه. ده‌‌سه‌‌لاتدارانی عیراقی وا باوه‌‌ر ده‌‌كه‌‌ن كه ئه‌‌و نه‌‌خشه‌‌ی داناوه بۆ كوشتن و ئازار و ئه‌‌شكه‌‌نجه‌‌دانی هاولاتیانی عیراقی. سه‌‌بعاوی ئیبراهیم ئه‌‌لحه‌‌سه‌‌ن، كه به‌‌رپرسی پێشووی ده‌‌زگای هه‌‌والگیری عیراقی بوو، ژماره سی‌‌و شه‌‌ش بوو له لیستی كاربه‌‌ده‌‌سته عیراقیه خواستراوه‌‌كان له لایه‌‌ن ئه‌‌مریكا. له لایه‌‌كی تره‌‌وه و له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی بۆمبیلێك له نزیك بنكه‌‌یه‌‌كی پۆلیس له نزیك شاری موسلی باكووری عیراق به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه پێنج عیراقی كوژران.

XS
SM
MD
LG