Accessibility links

سوریا نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ڕاهێنانی یاخیبوانی عێراقیه‌وه‌ هه‌بێت - 2005-02-25


سوریا نكۆڵی له‌و ڕاپۆرتانه ده‌كات كه ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعراقیه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌ و تیایدا گروپێك یاخیبوی عێراقی نیشان ده‌دات كه‌ ده‌ڵێن سوریا ڕاهێنانی پێكردوون تاوه‌كو ئاسایشی عێراق تێك بده‌ن.

كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی سوری له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان به بێ سه‌رچاوه‌ و ناڕ‌است له قه‌ڵه‌مدا و ده‌ڵێن دیمه‌شق ده‌ست ناخاته‌ ناو كاروباری عێراقه‌وه‌.

ئه‌و گروپه‌ی له‌و وێنه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌دا ده‌ركه‌توون ده‌ڵێن له‌ ساڵی 2001 دا له لاتقیه‌ی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕاهێنانیان پێكراوه‌ و یه‌كێكی تریش تیایاندا گوتویه‌تی له‌ هه‌مان ساڵدا له پاكستان ڕاهێنانی پێكراوه‌.

XS
SM
MD
LG