ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعێراقیه كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرێت، گروپێك له یاخیبوانی نیشانداوه كه ده‌ڵێن سوریا ڕاهێنانی پێكردوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن سه‌ری خه‌ڵكی ببڕن و هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌ربازه عێراقی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه گوتویه‌تی خه‌ڵكی سوریایه و لیوتننته له ناو موخابه‌راتی سوریدا و ده‌ڵێت ئه‌و گروپه‌یان پێكهێناوه تاوه‌كو ئاژاوه له ناو عێراقدا بنێنه‌وه. عێراقیه‌كیش كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد گوتی له ساڵی 2001 دا له پاكستان مه‌شق و ڕاهێنانی پێكراوه.
ئه‌و گروپه له ماو‌ه‌ی ئه‌و وێنه ڤیدیۆیه‌دا گوتویانه ئه‌وان ڕاهێنانیان له‌سه‌ر سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ كردووه. تاوه‌كو ئێستاش هیچ تێبینیه‌ك له لایه‌ن دیمه‌شق و واشنتۆنه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه>