ڕێبه‌رانی لیستی براوه‌ی هاوبه‌ندی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابوردووی عێراقدا، ووتوێژه‌كانیان ده‌ستپێكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كێ ببێته سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی عێراق.
هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه پاش ته‌واو بوونی پشووی ئاینی عاشورا.
جێگری سه‌رۆكی كاتی عێراقی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ریش به كاندیدی یه‌كه‌می ئه‌و پۆسته داده‌نرێت، شان به شانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كه جارێك له جاران جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو. هه‌ردووكیشیان سه‌ر به موسوڵمان شیعه ئایانزاكانن.
ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی سونیه‌كانیش كه بانگه‌شه‌ی به‌شدار نه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له حكمومه‌تی داهاتووی عێراق و ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌كه‌دا ڕۆڵیان هه‌بێت.
هاوكات، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی وعێراقی بۆ دووه‌م ڕۆژه كه هه‌وڵی له‌ناوبردنی یاخیبوانی پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا ده‌ده‌ن. شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كان ده‌ڵێن ناو به ناو پێكدادان ڕووده‌دات و فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكیش به سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌فڕیت. مارینزه ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش خاڵی پشكنینیان له شاری رومادی داناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیش جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نده‌نوسی ووڵاته‌كه‌ی كه له هه‌فته‌ی ڕابوردودا له‌سه‌ر ڕێگای رومادی فڕێندرا بوون، ئازاد كراون.
له ڕۆژی شه‌ممه‌دا و له شاری موسڵی باكوری عێراقیش، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه. هه‌روه‌ها بێژه‌رێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆی موسڵیش له دره‌نگانێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه فڕێنراوه.