كاربه‌ده‌ستانی ئندۆنیسی ده‌ڵێن دوو رۆژنامه‌وانی ووڵاته‌كه كه له عێراق كاریان كردووه، بێ سه‌روشوێن ماوون.
ووته‌بێژێكی حكومه‌ت له جاكارتا گوتویه‌تی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له عێراقه‌وه پێیان گه‌یشتووه وا ده‌رده‌كه‌وێت ڕۆژنامه‌وانه‌كان ئۆتۆمبیلێكییان كرێ كردووه، و له رۆژی سێ شه‌ممه له شاری ره‌مادی له‌لایه‌ن پیاوانێكی نه‌ناسراوه‌وه ڕێگه‌یان لێگیراوه.
ووته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ووتویه‌تی هه‌ردوو رۆژنامه‌وانه‌كان له‌گه‌ڵ شۆفێرهكهیاندا به‌ره‌و جێگایه‌كی نه‌زانراو بردوویانه. به‌ڵام هێشتا زووه بڵێین كه له‌لایه‌ن یاخیبوانه‌وه رهفێنڕاون.
ئه‌و هه‌ردوو رۆژنامه‌وانانه موسڵمانن و بۆ مێترۆ تی ڤیی ئندۆنیسیا كار ده‌كه‌ن.