گروپێکی مافی مرۆڤی بنکه له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا زانیاریی نوێیان ده‌رباره‌ی تاوانی نوێی ژه‌نه‌ڕاڵی عێراقی پێشوو عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیان ده‌ستکه‌وتووه. ئه‌مه بێ له‌و تاوانانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی به کۆمه‌ڵ کوشتنی کورده‌کانی باکوری عێراق له ساڵی 1988 دا باسی لێوه کرابوو.
له‌و ڕاپۆرته‌دا که ئه‌و گروپه‌ی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ بڵاوی کردۆته‌وه ده‌ڵێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی عه‌لی کیمیاوی به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به کوشتنی سه‌ده‌ها موسوڵمانی شیعه له ماوه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ساڵی 1999 له شاری به‌سره‌ی باشور، زانیاریان ده‌ستکه‌وتووه .
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌وان پێشبینی ده‌که‌ن که عه‌لی کیمیاوی یه‌کێک بێت له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی پێشووی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین به‌هۆی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆساید به زووترین کات دادگایی بکرێت.
جێی باسه له مانگی دوانزده‌ی ڕابوردوودا، سه‌رۆک وه‌زیری کاتی عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی گوتی دادگایی کردنی کاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕژێمی پێشوو له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ ڕۆژێک بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دادگایی کردنه دیاری نه‌کراوه.