ئێران و سوریا ده‌ڵێن به‌ره‌یه‌کی یه‌كگرتوو پێک ده‌هێنن تاوه‌کو ڕووبه‌ڕووی گرفته‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانی ووڵاتانی تر ببنه‌وه.
جێگری سه‌رۆکی سوریا ناجی ئۆتری له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی ئێران موحه‌ممه‌د ڕه‌زا ئه‌ریف کۆبونه‌ته‌وه. سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له تاران گوتویه‌تی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه له کاتێکی زۆر گرنگ و ناسکدا هاتووه، له کاتێکدا هه‌ردوو ووڵات ڕووبه‌ڕووی گرفتێکی زۆر ده‌بنه‌وه.
جێگری سه‌رۆکی ئێران به په‌یامنێرانی گوتوه ئه‌وان ئاماده‌ن یارمه‌تی سوریا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببێته‌وه.
جێی باسه، ئێران له ژێر فشارێکی زۆری ئه‌مه‌ریکی و ووڵاته ئه‌وروپاییه‌کاندایه تاوه‌کو واز له چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی بهێنێت و واشنتۆنیش سوریا تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی جێگه‌ی یاخیبوانی دژ به عێراقی له ووڵاته‌که‌یدا کردۆته‌وه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، واشنتۆن به مه‌به‌ستی ڕاوێژ کردن باڵیۆزی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای له سوریا بانگ کرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی لوبنانی له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌یروت کوژرا.