ده‌سته‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی ده‌ڵێت توركیا یاسایه‌كی نوێی گرنگی بۆ پاراستنی مافی كه‌مایه‌تیه‌كان ده‌ركردووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی پێویست جێبه‌جێیان ناكات.
كۆمسیۆنی ئه‌وروپی كه دژی جیاوازی نه‌ژادی و ناكۆكی نێوان گروپه جیاجیاكانه و ڕاپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت سه‌رباری ئه‌و یاسا نوێیه، هێشتا كه‌م و كوڕی له ده‌ستوری توركیادا هه‌یه... یاساكانی سیڤیڵ و تاوانكاری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به شێوه‌كی پێویست باس له جیاوازی نه‌ژادی ناكه‌ن.
له هه‌مان ڕاپۆرتدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له شتراسبۆورگ بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت كورده‌كان و گروپه كه‌مایه‌تیه‌كانی تر له توركیا هێشتا ڕه‌فتاری خراپیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به تایبه‌تی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵاته‌كه واتا له‌و شوێنه‌ی كه كورد‌ه‌كانی لێ ده‌ژیت و بۆ ماوه‌ی ئه‌م ده‌یان ساڵه‌ی دواییه توند و تیژی تیادا به‌رده‌وامه.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ش هه‌وڵێكه بۆ فشار خستنه سه‌ر توركیا تاوه‌كو ریفۆرمی ئابوری و یاسایی جێبه‌جێ بكات و بتوانێت ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جێی ئاماژه پێكردنه، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی پێكهاتوو له یاسادانه‌ری 46 ووڵاتی ئه‌وروپی دیموكراتخواز، پێداچونه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كێشه سه‌ره‌كیانه‌دا ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی كیشوه‌ره‌كه‌یان ده‌بێته‌وه.