Accessibility links

كورده‌كانی توركیا له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا خۆپیشاندانیان ساز كردووه‌ - 2005-02-15


له‌ توركیا، پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ره‌ كورده‌كان و پۆلیسی توركیا ڕوویداوه‌ و ئه‌مه‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستگیركردنی ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵداوه‌ كورده‌كان عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان.

له شاری دیاربه‌كری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، پۆلسی گازی فرمێسكی به‌كارهێناوه‌ تاوه‌كو بڵاوه‌ به‌ سه‌ده‌ها خۆپیشانده‌ران بكات و ئه‌وانیش به‌رد هه‌ڵدان وه‌ڵامی پۆلیسیان داوه‌ته‌وه‌. له ئه‌نجامیشدا چه‌ند پۆلیسێك و خۆپیشانده‌رێك بریندار بوون و نزیكه‌ی 40 كه‌سیش گیراوه‌.

له ئسته‌نبولیش، خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی یۆنانی له جیاتی دانانی چه‌پكه گوڵ، باقه‌یه‌ك جاوی ڕه‌شیان داناوه‌ و ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و ڕۆڵه‌ی كه‌ ووڵاته‌كه‌یان له‌ ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا بینیویانه‌.

هه‌روه‌ها خۆپیشاندان له شاره‌كانی تری وه‌ك مێرسین و ئیزمیر به‌ڕێوه‌ چووه‌.

جێی باسه‌، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان له 16 ی مانگی فیبریوه‌ری ساڵی 1999 له نه‌یروبی كینیا ده‌ستگیر كرا پاش ئه‌وه‌ی فشاری خرابۆوه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی یۆنانی به‌جێ بهێڵێت پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ئاواره بووبوو.

له‌ مانگی شه‌شی ئه‌و ساڵه‌دا، دادگایه‌كی توركی بڕیاری كوشتنی به‌سه‌ر ئۆجه‌لان دا، به‌لام له پاشدا حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا درا.

XS
SM
MD
LG