سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشینی لوبنان ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبكراو له پایته‌ختی لوبنان كوژراوه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ره‌سمی لوبنان مردنی به‌ڕێز ئه‌لحه‌ریری و به‌لانی كه‌م 9 كه‌س تر پشت راست كرد، له‌وانه چه‌ندین له پاسه‌وانه‌كانی.
گه‌واهی ده‌ران ده‌ڵێن كاروانی ئوتومبیله‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌لحه‌ریری چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش ته‌قینه‌وه‌كه به‌وێدا تێپه‌ڕ بووه. تا ئێستا هیچ لا‌یه‌نێك خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌دا به‌ر پرسیار نه‌زانیوه.
ته‌قینه‌وه‌كه بوه‌ته هۆی روخاندنی ساختمانی زۆرگران له سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای به‌یروت.
به‌ڕێز حه‌ریری كه ملیاردێرێكه له ساڵی 2004 ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه و به‌م زووانه هاوده‌نگ بووه له‌گه‌ڵ ئۆپۆسزیۆنه‌كان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا.