Accessibility links

لیستی گروپه هاوپه‌‌یمانه‌‌كانی شیعه زۆرینه‌‌ی ده‌‌نگه‌‌كانی هه‌‌لبژاردنی عیراق به ده‌‌ست دێنن - 2005-02-13


كۆمسیۆنی هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی عیراق رایگه‌‌یاند كه‌‌وا هاوپه‌‌یمانی گروپه شیعه‌‌كان زۆرینه‌‌ی ده‌‌نگه‌‌كانی هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی مانگی رابردووی عیراقیان به ده‌‌ست هێناوه. هاوپه‌‌یمانی پارتیه كوردیه‌‌كانیش پله‌‌ی دووه‌‌می به ده‌‌ست هێناوه و لیستی سه‌‌رۆك وه‌‌زیری كاتی ئه‌‌یاد عه للاوی پله‌‌ی سێیه‌‌می به‌‌ده‌‌ست هێناوه. هاوپه یمانی شیعه كان48% و هاوپه‌‌یمانی كوردی 25% و لیستی عه‌‌للاوی 14% ده‌‌نگه‌‌كانیان به ده‌‌ست هێناوه. ئه‌‌نجامه‌‌كان وا ده‌‌رده‌‌خه‌‌ن كه‌‌وا ته نیا دوو له سه‌‌دای ده‌‌نگده‌‌ره شیاوه‌‌كان له پارێزگای ئه‌‌نبار ده‌‌نگیان داوه.

XS
SM
MD
LG