Accessibility links

ئیسرائیل رێگا ده‌‌داته په‌‌نجاو پێنج فه‌‌له‌‌ستینی دورخراو بگه‌‌رێنه‌‌وه كه‌‌ناری رۆژئاوا - 2005-02-12


كاربه‌‌ده‌‌ستانی ئیسرائیلی و فه‌‌له‌‌ستینی ده‌‌لێن ئیسرائیل رازیبوونی خۆی راگه‌‌یاندوه به‌‌رامبه‌‌ر به گه‌‌رانه‌‌وه‌‌ی په‌‌نجاو پێنج فه‌‌له‌‌ستینی دورخراو بۆ كه‌‌ناری رۆژئاوا. كاربه‌‌ده‌‌ستێكی ئیسرائیلی ئه‌‌مرۆ شه‌ممه گوتی ئه‌‌م فه‌‌له‌‌ستیانه به‌ ‌مه‌‌رجێك ده‌‌گه‌‌رێنه‌‌وه كه‌‌ناری رۆژئاوا كه به‌‌شداری له چالاكی تیرۆرستی نه‌‌كه‌‌ن. شایه‌‌نی باسه ئیسرائیل ئه‌‌م فه‌‌له‌‌ستینیانه‌‌ی بۆ غه‌‌زه‌‌و ئه‌‌وروپا دوورخسته‌‌وه به تۆمه‌‌تی هه‌‌بوونی په‌‌یوه‌‌ندی به تیرۆره‌‌وه.

XS
SM
MD
LG