وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكی دۆنالد ره‌مسفیلد داوای یه‌كریزی وولاتانی ناتۆ ده‌كات له شه‌ری دژی تیرۆریزم. به‌رێز ره‌مسفیلد له چل‌و یه‌كه‌مین كۆنفرانسی سالانه‌ی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌لمانیا گووتی ده‌بێت ئه‌و راستیه لامان ئاشكه‌را بێت كه‌وا وولاتێك به ته‌نیا ناتوانێت شكست به توندره‌وان بێنێت. هه‌روه‌ها راوێژكاری ئه‌لمانی گێرهارد شرۆیده‌ر داوای پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی شاره‌زاییانی سه‌ربه‌خۆ كرد كه چاو به پێكهاتی هاوكاریه‌كانی نێوان ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بخشێننه‌وه و داوای ئه‌نجامدانی رێفۆرمی كرد.