کۆریای باکور ده‌ڵێت به‌شداری له‌و ووتوێژه فره لایه‌نانه‌دا ناکات که بڕیاره به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به چالاکیه ناوه‌کیه‌کانیان به‌ڕێوه بچێت و دووپاتی کرده‌وه که‌وا ووڵاته‌که‌ی چه‌کی ناوه‌کی دروست ناکات. کاربه‌ده‌ستانی کۆریای باشور و ژاپۆن و ئه‌مریکاش فشار ده‌خه‌نه سه‌ر پیۆنگ یه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به ووتوێژه‌کان بکاته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی کۆریای باکور له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، ڕاگه‌یاندنێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه که تیایدا پیۆنگ یه‌نگ ده‌ڵێت به‌شداربونیان له ووتوێژه فره لایه‌نیه‌کانی تایبه‌ت به ووزه‌ی ناوه‌کی تاوه‌کو کاتێکی نادیار ڕاده‌گرێت.
له هه‌مان ڕاگه‌یاندندا، دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن ئه‌و ووڵاته دووپات کرایه‌وه‌و گوتیشیان وه‌سف کردنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی خانم کۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به ووڵاته‌که‌یان که گوایا هه‌ڵوێستێکی دکتاتۆرییان هه‌یه، ته‌نها نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که واشنتۆن هه‌ڵوێستێکی دوژمنانه‌ی به‌رامبه‌ر به کۆریای باکور هه‌یه.
خانم رایس له لۆکزه‌مبۆرگ قسه‌ی کردوو گوتی ئه‌م بڕیاره ته‌نها جیابوونه‌وه‌ی کۆریای باکور له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی قوڵترێک ده‌کات. خانم رایس له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی لای ڕوون و ئاشکرایه که‌وا له‌و دوورگه‌یه‌ی کۆریادا هیچ پێویسته‌یه‌کی چه‌کی ناوه‌کی نیه... ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش هیچ نیازێکی هێرشکردنه سه‌ر کۆریای باکوری نیه.