Accessibility links

بانكی ناوه‌ندی عێراقی پاره‌ له بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڵده‌گرێت - 2005-02-08


كاربه‌ده‌ستێكی باڵای وه‌زاره‌تی دراوی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڕی پێنج ملیار دۆلاری له بانكه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌ڵگرتووه‌ و ئه‌وه‌ش بڕی 100 ملیۆن دۆلار ساڵانه‌ قازانج په‌یدا ده‌كات.

یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی دراوی ئه‌مه‌ریكی بۆ كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی جۆن تایڵه‌ر له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌ به‌غدا ئه‌م زانیارییانه‌ی به په‌یامنێران ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ یارمه‌تیدان له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ووڵاته‌كه‌دا به‌كاردێت.

به‌ڕێز تایله‌ر گوتیشی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ بانكی ناوه‌ندی فیدرالی ئه‌مریكا له‌ نیورك هه‌ڵده‌گرێت و قازانجه‌كه‌ی ده‌درێته‌وه‌ به‌ بانكی عێراقی.

XS
SM
MD
LG