Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی دامه‌زراندنی له‌شكری عێراقی له‌ به‌غدا ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا21 كه‌س كوژراوه‌  - 2005-02-08


ته‌قینه‌وه‌‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی دامه‌زراندنی له‌شكری عێراقی له‌ به‌غدا ڕوویداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 21 كه‌س كوژراوه‌ و 10 كه‌سی دیكه ‌بریندار بووه‌.

قسه‌كه‌ری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گوتویه‌تی زۆربه‌ی زۆری قوربانیه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ بۆ خۆ ناونوس كردنی خۆیان له‌ ناو له‌شكردا هاتبونه‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ و باوه‌ڕیش ده‌كرێت ژماره‌ی مردووان زیاد بكات.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ خۆی تێكه‌ڵ به‌‌و كه‌سانه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌دا له‌ ڕیزدا وه‌ستابوون. پاش ڕوودانی هێرشه‌كه‌ش تۆڕی تیرۆرستی سه‌ر به‌ ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه‌ نیشانداوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 27 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراقی له‌ ماوه‌ی دوو هێرشی جودادا له‌ موسڵ و به‌عقوبه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، دوو كوڕ و پاسه‌وانێكی تایبه‌تی سیاسه‌تمه‌داریكی عێراقی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌ كوژراون كاتێك به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ ناو‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا تێپه‌ڕ ده‌بوون. جێی باسه‌، ئه‌م هێرشه‌ش هه‌وڵێك بوو‌ بۆ كوشتنی سكرتێری گشتی پارتی دیموكراتی نیشتمانی عێراقی میسال ئالوسی.

XS
SM
MD
LG