به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه تایبه‌ت بوو به عێراقی دوای هه‌ڵبژاردن.
كاره‌كانی بژاردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه. به پێی ئه‌و ئاكامانه‌ش كه تاوه‌كو ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیستی هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عێراق واته ئه‌و لیسته‌ی كه سه‌ر به شیعه‌كانه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به ده‌ستهێناوه.
ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا دێته پێشه‌وه، ئایا هه‌ڵبژاردن ڕێگه بۆ ئاسایش و دیموكراسی ئاینده‌ی عێراق خۆش ده‌كات یان نا واته بارودۆخی ووڵات چی لێ به‌سه‌ردێت.
میوانه‌كانی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه، سیاسه‌تمه‌داری دێرینی كورد - مه‌حمود عوسمان و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی كورد - د. فوئاد حوسه‌ین. میوانداری ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ش، هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانیه.