هه‌ندێ له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌وا هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوو زۆرینه‌ی به ده‌ستهێناوه و تاوه‌كو ئێستا 2.3 ملیۆن ده‌نگیان بۆ دراوه. لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیش دوو‌ه‌من و 1.1 ملیۆن ده‌نگیان به ده‌ستهێناوه. لیستی سه‌ر به ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆك وه‌زیر به پله‌ی سێهه‌م هاتووه.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له موسڵ گوتویانه چه‌كداران ڕێگه‌یان له نزیكه‌ی 15000 ده‌نگده‌ر گرتووه كه به‌شداری هه‌ڵبژارنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق بكه‌ن. ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كدارانه چوونه‌ته ناو بنكه‌كانی ده‌نگدانه‌وه و دزی و تاڵانیان كردووه.