Accessibility links

ره‌فسه‌نجانی: ئه‌‌مه‌ریكا و ئێران هه‌‌مان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ عێراق و شه‌ڕی دژ به‌ ئه‌لقاعده‌دا هه‌یه‌ - 2005-02-07


سه‌رۆكی پێشووی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌‌مان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ عێراق و شه‌ڕی دژ به‌ ئه‌لقاعده‌دا هه‌یه‌.

به‌ڕێز ره‌فسه‌نجانی له‌ ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌ی (USA Today) ئه‌مه‌ریكیدا كه‌ به‌ ده‌گمه‌ن له‌گه‌ڵیدا ساز ده‌كرێت داوای له ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد، بۆ نیشاندانی نیاز پاكی خۆی ملیاره‌ها دۆلاری سه‌رمایه‌ی ئێران ئازاد بكات.

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌، ئه‌و سه‌رمایانه‌ی ئێران له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی بارمته‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌گه‌ڵ تاران په‌یدا بوو واته‌ بۆ ماوه‌ی 25 ساڵه‌ ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیراوه‌.

به‌ڕێز ره‌فسه‌نجانی ڕه‌خنه‌ی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی گرتووه‌ كه‌ گوتبویان ئێران ناوبانگێكی باشی له‌ مافی مرۆڤدا نیه‌ و نیازی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی هه‌یه‌ و گوتی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ "بێ مانان‌".

له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ئێرانیش گوتویه‌تی وه‌ڵامی هه‌ر جۆره‌ هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو بكرێته‌ سه‌ر ده‌زگا ناوه‌كیه‌كانیان.

ئێران له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌باره‌ت به‌ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌كیه‌كانیان ووتوێژ له‌گه‌ڵ ووڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كاندا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا تیایدا ئاماده‌ نابێت و به‌ڕێز ره‌فسه‌نجانیش گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌شداریش بكات ئه‌وا ئه‌و دانوساندنانه‌ سست ده‌كات.

XS
SM
MD
LG