كاربه‌ده‌ستان له عیراق ده‌لێن كه‌وا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار چوار ئه‌ندازیاری میسریان رفاندوه كه بۆ كۆمپانیایه‌كی ته‌له‌فۆن كاریان ده‌كرد. ووته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراقی گوتی هه‌ر چوار میسری ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له گه‌ره‌كی مه‌نسور له به‌غدا رفێندراون. له لایه‌كی تره‌وه گروپێكی تری ئیسلامی به‌رپرسیاری راگه‌یاند به‌رامبه‌ر به رفاندنی رۆژنامه‌وانی ئیتالی جولیانا سگرێنا وه هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر رۆم سه‌ربازه‌كانی له عیراق نه‌كێشێته‌وه. له‌مه‌و پێش گروپی رێكخراوی جیهادی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و رۆژنامه‌وانه ئیتالیه‌یان رفاندوه دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ینی سه‌ره‌دانی مزگه‌وتێكی كرد له به‌غدا.