ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 03/02/2005 شاندی باڵای دوو حزبی سه‌ره‌كی و ده‌ستهه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی دوو كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له پارێزگای هه‌ولێر.
دوای كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن تیایدا رێكه‌وتنی هه‌ردوو لایانیان ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر چه‌ند گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێمه‌كه‌دا دێت له ڕووی به‌شداری كردن له په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش.
له‌م باره‌یه‌وه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتون كه به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق یان سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی وه‌ك نوێنه‌ری لایه‌نی كوردی ده‌ست نیشان كرا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز مسعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆی داده‌ڕێژێ و په‌سه‌ندی ده‌كات، ده‌ستهه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی تێدا دیار ده‌كرێ.
له خاڵێكی دیكه‌ش هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكه‌وتون كه به‌ڕێز عه‌دنان مفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌بێ به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تازه‌ی هه‌رێم و جێگرێكی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێ له نێو كاندیده‌كانی لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستانی.
پاشان په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی كوردستان ته‌كلیفی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی یه‌كگرتوو كه هه‌ردوو ئیداره‌كه‌ی ئێستا یه‌ك ده‌گرنه‌وه له یه‌ك كابینه‌دا و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ست نیشان ده‌كرێ.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.