Accessibility links

باڵیۆزی عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بانگه‌شه‌ی لابردنی سزای ئابوری له‌سه‌ر ووڵاته‌که‌ی ده‌کات - 2005-02-02


باڵیۆزی عێراقی له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بانگه‌شه‌ی لابردنی هه‌موو ئه‌و سزا ئابورییانه‌ ده‌کات که‌ له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین دا خراوه‌ته‌ سه‌ر عێراق.

باڵیۆز سه‌میر سومه‌یدعی له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌دا و له‌ دوو ڕۆژ پاش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ووڵاته‌که‌یدا ئه‌م داوایه‌ی پێشکه‌ش کرد.

سومه‌یدعی گوتویه‌تی هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی پێشتر له‌سه‌ر ووڵاته‌که‌ی دانراوه‌ بۆ کاتی ئێستا نه‌گونجاوه‌ چونکه‌ عێراق به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا بۆ جیهانی نیشاندا که‌وا عێراق ووڵاتێکی نوێیه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێکانیدا بێت.

ئه‌م دیپلۆماته‌ عێراقیه‌ گوتیشی کاتی ئه‌وه‌ هاتوو به‌ به‌کارهێنانی داهاتی نه‌وتی ووڵاته‌که‌، قوربانیانی داگیرکردنی کوێت له‌ ساڵی 1990 قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ ڕه‌وانه‌کردنی که‌شتی چه‌ک بدرێت که‌ له‌ دوای داگیرکردنه‌که‌ی کوێته‌وه‌ قه‌ده‌غه‌کرابوو.

هاوکات، زیاتر له‌ 200 کارمه‌ندی له‌ بنکه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی ئه‌نجامه‌کانی ده‌نگدانه‌ مێژووییه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ن.

XS
SM
MD
LG