خراپكاران زنجیره‌یه‌كی نوێی توندوتیژیان ده‌ستپێكرد سه‌ره‌رای توندكردنی ئاسایش رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی هه‌لبژاردن له عیراق. كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده لێن له ئه نجامی هێرشێكی خۆكوژی له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندێكی له‌شكری، كه له لایه‌ن له‌شكری ئه‌مریكی و عیراقی به كارده‌هێنرێت، له شارۆچكه‌ی خانه‌قین هه‌شت كه‌س كوژران. هێرشه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به ئۆتۆمبیل ئه‌نجام نه‌دراوه به‌لكو هێرشبه‌ره‌كه به پێ به‌ر‌ه‌وشوێنی مه‌به‌ست چووه و خۆی ته‌قاندۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌و ته‌قه له نزیك بنگه‌كانی ده‌نگدان له ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی عیراق ده‌بیسترا.