Accessibility links

له‌ واشنتۆن مشتومڕ له‌سه‌ر كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ له‌شكرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌یدا بووه‌ - 2005-01-28


‌بڕیاره‌ ملیۆنه‌‌ها عێراقی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا به‌شداری پرۆسه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن تاوه‌كو ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌ڵبژێرن. ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت و له ‌پاشدا سه‌رۆك وه‌زیری و ئه‌ندامانی حكومه‌ت ده‌ست نیشان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی پێك ده‌هێنێت.

له كاتێكیشدا كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌وا هه‌ندێ له عێراقیه‌كان به‌هۆی یاخیبوانی ووڵاته‌كه‌ به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌ڕۆن، سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌لێكی گه‌وره‌ و گرنگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به ئازادی هه‌یه‌."

له واشنتۆنی پایته‌ختیش مشت و مڕ له‌سه‌ر دانانی كاتێكی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق په‌یدا بووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا مێرێدیس بوێڵ ڕاپۆرتێكی بۆ ئاماده‌ كردووین و بۆ گوێگرتن له‌و ڕاپۆرته‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG