Accessibility links

به‌ریتانیا سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ده‌نێرێت - 2005-01-28


حكومه‌ته‌ به‌ریتانی پلانی داناوه‌ بۆ ناردنی 220 سه‌ربازی دیكه بۆ عێراق تاوه‌كو جێگه‌ی سه‌ربازه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان بگرنه‌وه‌ه كه‌ بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ووڵاته‌كه‌ جێهێڵن. وه‌زیری به‌رگری جیۆف هوون ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند.

حكومه‌تی هۆڵه‌ندی له 15 مانگی مارچ، هه‌زار و چوار سه‌د سه‌رباز له‌ عێراق ده‌كشێنێته‌وه‌. به‌ڕێز هوون ده‌ڵێت به‌ریتانیا 600 سه‌ربازی ووڵاته‌كه‌ی له باشوری عێراقدا له‌ جیایتی سه‌ربازه‌ هۆڵه‌ندییه‌كان ئاسایش دابین ده‌كه‌ن و یارمه‌تی سه‌قامگیركردنی بارودۆخ ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها 220 سه‌ربازی دیكه‌ ده‌نێرێت تاوه‌كو یارمه‌تی لۆجیستیكی و پێداویستیه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی دابین بكه‌ن.

به‌ڕێز هوون گوتیشی سه‌ربازه‌ به‌ریتانیه‌كان له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، پشتگیری له هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی ده‌كه‌ن و یارمه‌تی پاراستنی سه‌ربازه‌ ژاپۆنیه‌كان ده‌ده‌ن كه‌ سه‌رقاڵی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

جێی باسه‌، 9000 سه‌ربازی به‌ریتانی له عێراقدایه‌ و به‌ تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشور و ده‌وروبه‌ری شاری به‌سره‌ كۆبونه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG