ژەنه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی كۆماندەری باڵای هێزە فرە نێونه‌ته‌وەییه‌كان له عێراق دەڵێت هێزەكانی عێراقی كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوە ڕاهێنراون ئێستاكه ئامادە نین بۆ به‌رگریكردن و پاراستنی عێراق، به‌ڵام به‌رە پێشه‌وە دەچن.
هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تاقیكردنه‌وەیه‌كی گه‌ورەیه بۆ 130 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی عێراقی. پێشبینی دەكرێت، كه‌وا ڕێبه‌رایه‌تی پاراستنی دەنگدەران بكه‌ن شان به شانی پشتگیری هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و گرفتانه‌ش كه له به‌ردەم هێزەكانی ئاسایشدایه بێ وێنه‌یه و یاخیبوانیش له هێرشه‌كانیان له‌ناو ووڵاته‌كه‌دا به‌ردەوامن.