هه‌لیکۆپته‌رێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌یه‌کی خۆرئاوای عێراقدا که‌وتۆته خوارێ و له‌شکری ئه‌مه‌ریکی جه‌خت له که‌وتنه‌وه‌ی قوربانی له‌و ڕووداوه‌دا ده‌که‌ن.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره له کاتژمێر 1:20 ی به‌یانی به کاتی ناوخۆ له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له نزیک شاری ئه‌لروتبه ی لای سنوری سوریا و ئوردون که‌وتۆته خوارێ.
به پێی ئاژانسه هه‌واڵیه ڕۆژئاواییه‌کان، 31 ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه، به‌ڵام هێشتا له‌شکری ئه‌مه‌ریکی جه‌ختی له‌سه‌رئه‌و ژماره‌یه نه‌کردووه.
سه‌ربازه‌کانی دوو یه‌که‌ی ما‌رینزی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له‌ناو ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌دا بوون کاتێک که که‌وتۆته خوارێ. ئێستاکه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆکاری ڕوودانی ئه‌و که‌وتنه خواره‌وه‌یه له ئارادایه.
هه‌ر له ڕۆژئاوای عێراق، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له ماوه‌ی پێکدادانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا چوار ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه و تاوه‌کو ئێستا زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
هاوکات یاخیبوان له‌سه‌ر زنجیره هێرشی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل به‌رده‌وامن تاوه‌کو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه نیشتمانیه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه تێک بده‌ن و له ئه‌نجامدا شه‌ش که‌س کوژراوه و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه و حه‌وت له‌و بریندارانه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی بوون.