له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا 23 تیرۆرستی گومان‌لێكراو كه له كه‌مپی لێكۆڵینه‌وەی گوانتانامۆ به‌ی له كوبا گل دراونه‌ته‌وە... كه له ساڵی 2003 دا هه‌وڵیان دابوو به كۆمه‌ڵ خۆیان بخنكێنن و بكوژن.
ووته بێژی له‌شكر كۆماندار كرس لۆندەرمان به دەنگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا دوو له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆپیشاندانیان سازكردبوو له 18 تا 26 ی مانگی هه‌شتی ساڵی 2003هه‌وڵی خۆ كوشتن‌یان دابوو.
ووته‌بێژەكه گوتی ئه‌و دوانه‌ش پێویستیان به تیماركردن هه‌یه به‌ر له‌وەی به‌رەو شوێنه‌كانی تر بگوێزرێنه‌وە.
كاربه‌دەستان دەڵێن ئه‌و ڕووداوەش هه‌وڵێك بووە بۆ شێواندنی پرۆسه‌كانی گوانتانامۆ و گۆڕینی پاسه‌وانانی ئاسایش.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكا ووردەكاری ئه‌م ڕووداوەی له وەڵامی پرسیارێك كه له لایه‌ن میدیا ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وە ئاڕ‌استه‌یان كرابوو، بڵاوكردەوە.
شایانی باسه، نزیكه‌ی 550 گومان‌لێكراو له كه‌مپی گوانتانامۆ به‌ی به‌ند كراون.