ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به نیازە ژمارەی هێزەكانی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو له عێراقدا نزیكه‌ی 120 هه‌زار سه‌رباز بێت.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، ژەنه‌ڕاڵی له‌شكری جه‌یمس لۆڤله‌یس ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕەنگه ژمارەكه به گوێرەی بارودۆخی ئاسایش بگۆڕێت.
جێی ووتنه، سه‌ربازەكانی له‌شكری زۆرینه‌ی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا دەگرنه‌وە كه به گشتی ژمارەكه‌یان دەگاته 150 هه‌زار سه‌رباز.
هاوكات، وا چاوەڕوان دەكرێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش 80 ملیار دۆلار بۆ بوجه‌ی هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌كانی ئه‌مساڵ له عێراق و ئه‌فغانستان ته‌رخان بكات.
ژمارەیه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرس ڕەخنه‌یان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش گرتووە به‌وەی كه بوجه‌ی له‌شكری شه‌ڕەكانی ئه‌فغانستان و عێراقی به كه‌می خه‌مڵاند بوو.