وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا جاك سترۆ له واشنتۆنه پێشبینی دەكرێت سه‌نگ بخاته سه‌ر چارەسه‌ری دیپلۆماتی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی ئێران.
به‌ڕێز سترۆ له‌گه‌ڵ به‌ربژاری پۆستی وەزیری دەرەوە خانم كۆندەڵیزا رایسدا كۆدەبێته‌وە كه پێی وایه دەبێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر تاران.
كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی وا باوەڕ دەكه‌ن ئێراق به شێوەیه‌كی نهێنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوەكی به‌ڕێوە دەبات و ئێرانیش ئه‌و تاوانه ڕەت دەكاته‌وە. له هه‌فته‌ی ڕابوردوشدا، كۆشكی سپی گوتی هێرشی له‌شكری به دوور نازانن ئه‌گه‌ر هاتوو بوونی توانای چه‌كی ناوەكی ئێران بسه‌لمێنرێت.
جێی باسه، به‌ریتانیا و فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا پێشه‌وای هه‌وڵه دیپلۆماتیانه دەكه‌ن بۆ قه‌ناعه‌ت كردن به ئێرانیه‌كان كه واز له هه‌وڵه‌كانی زاخكردنه‌وەی یۆرانیۆم بهێنن.
واش پێدەچێت، كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌وەرێكی تری باسه‌كانی ناو كۆبونه‌وەكانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێز سترۆ بێت له واشنتۆن.