دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن یاخیبوویه‌كی باڵایان دەستگیركردووە كه باوەڕ دەكرێت په‌یوەندی به له سه‌دا 75 ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وە هه‌یه كه له دوای ڕووخانی سه‌دام حوسه‌ینه‌وە ڕوویداوە.
ئۆفیسی سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی دەڵێت گومان‌لێكراو سامی موحه‌ممه‌د سه‌ید ئه‌لجاف كه به ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لكوردی ناسراوە و به خه‌ته‌رناكترین فه‌رماندەی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی دادەنرێت.
گومان دەكرێت ئه‌م یاخیبووە په‌یوەندی به به 32 ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیله‌وە هه‌بێت كه سه‌دەها عێراقی سیڤیڵ و پۆلیسی له مانگی ئازاری ساڵی 2003 وە كوشتووە. دەسه‌ڵاتداران دەڵێن یه‌كێك له‌و هێرشانه ته‌قینه‌وەكه‌ی بنكه‌ی سه‌رەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان له مانگی هه‌شتی ساڵی 2003 دا كه بووە هۆی كوشتنی دیپلۆماتێكی باڵا و كوشتنی 21 كه‌سی دیكه.
به پێی كاربه‌دەستان ئه‌و گومانلێكراوە له 15 ی مانگی یه‌ك و له ماوەی هه‌ڵمه‌تێكی ناو پایته‌ختی عێراقدا له‌گه‌ڵ دوو یاخیبووی ترد دەستگیركراوە.