دەسه‌ڵاتدارانی عێراقی دەڵێن ئۆتۆمبیلێك له نزیك ئۆفیسی پارتی سیاسی سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی له ناوەندی به‌غدا ته‌قیه‌وە و بووە هۆی بریندار بوونی 10 كه‌س كه به‌شی زۆریان ئه‌فسه‌ری پۆلیسن.
گروپی تیرۆرستی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی به‌رپرسی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه خۆكوژییه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه نیشاندا.
له هه‌مان كاتدا، حكومه‌تی عێراقی دەڵێت هێزەكانی ئاسایش یاریدەدەرێكی باڵای ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییان دەستگیر كردووە. به‌ڵام تاوەكو ئێستا ئاشكرا نیه كه‌وا ئه‌و یاریدەدەرە كه‌ی و له كۆێ گیراوە.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكی له عێراق جۆن نیگرۆپۆنتی باسی له بوونی كێشه‌ی ئاسایش كردووە كه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سی مانگدا ڕوویان له زیادی كردووە. به‌ڵام به پێی ئه‌و هێشتا عێراقیه‌كان هه‌ر دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن.