سه‌رۆكی ئێرانی موحه‌ممه‌د خاته‌می هۆشدارییه‌كی نوێی دەركردووە و دەڵێت تاران وەڵامی هه‌ر هێرشێكی له‌شكری دوژمنانه دەداته‌وە كه ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا بیكاته سه‌ری. به‌ڵام به‌ڕێز خاته‌می گوتیشی ئه‌و باوەڕ ناكات هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی.
به‌ڕێز خاته‌می ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ئۆگاندا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو گوتیشی تاران پێشوازی له هه‌ر جۆرە گرژییه‌ك له‌گه‌ڵ واشنتۆندا ناكات و به پێی باوەڕی ئه‌وان ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ووڵاته‌كه‌ی "زۆر كه‌مه".
جێی باسه، هه‌ردوو حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ماوەی سێ ساڵه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وەدان پاش ئه‌وەی ئه‌مه‌ریكا ئێرانی تاوانباركرد به‌وەی چه‌كی ناوەكی دروست دەكات. تارانیش ئه‌م تاوانانه‌ی ڕەت كردۆته‌وە.