یاخیبوانی عێراق له هێرشه‌كانیان دژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ردەوامن. هاوكات له‌گه‌ڵ ڕوودانی ته‌قینه‌وەكان له ناوەندی به‌غدا، له باكوریش هێرشی تیرۆرستی له دوو هه‌فته پێش سازدانی هه‌ڵبژرادنه نیشتمانیه‌كان ڕوویداوە.
هه‌ر له به‌غدای پایته‌خت پێنج ته‌قینه‌وە ڕوویداوە و گروپی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به چوار له‌و هێرشانه نیشانداوە كه له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت بۆته هۆی كوشتنی 26 كه‌س. له شاری حلله‌ی باشوری به‌غداش، ئۆتۆمبیلێك ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی برینداربوونی پۆلیسێك.
له باكوری عێراقیش و له شاری كه‌ركوك پۆلیس دەڵێت چالاكی گێڕێكی مافی مرۆڤ و خزمێكی كوژراون. هاوكات له شاری هه‌ولێر، بۆمبێك ته‌قیوەته‌وە كه ئامانجه‌كه‌ی كوشتنی سه‌رۆكی ئه‌كادمیه‌ی پۆلیس بووە، له ئه‌نجامدا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و ناوەدا تێپه‌ڕیون گیانیان له دەستداوە.
له شاری دهۆكیش، هێرش كراوەته سه‌ر فه‌رمانداری شارەكه و له ئه‌نجامدا بریندار بووە. سه‌بارەت به ڕووداوەكه‌ی شاری دهۆك، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سه‌لام باڵایی ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.