نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وەزیرانی كاتی عێراقی ڕایگه‌یاندووە كه‌وا لیژنه‌ی باڵای ئابوری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بڕیاریانداوە له‌سه‌ر ئه‌وەی چوار دەروازەی سنوری به شێوەیه‌كی ڕەسمی له هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وە.
سێ له‌و دەروازانه له ناوچه‌كانی باشماخ و كێڵێ و حاجی عومه‌ران دەبێت و چوارەمیشیان له ناوچه‌ی فیشخابور دەبێت.
ئه‌و دەروازانه بۆ مه‌به‌ستی په‌یوەندی ئابوری و بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ ووڵاتی ئێران و سوریا دادەمه‌زرێنرێت.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.
بۆ گوێگرتن له درێژەی ئه‌و ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.