ڕۆژنامه‌وانێكی دێرینی ئه‌مه‌ریكی دەڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش به شێوەیه‌كی نهێنی تیمێكی سه‌ربازی بۆ ئێران ناردووە تاوەكو نیشانه‌كانی ئه‌گه‌ری هێرشی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دیاری بكه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه له گۆڤاری "The New Yorker" له لایه‌ن سیمۆر هێرش بڵاوكراوەته‌وە و دەڵێت ئه‌و زانیاری ئه‌وەی پێگه‌یشتووە كه وەزارەتی به‌رگری به شێوەیه‌كی نهێنی تیمێكی كۆماندۆ یاخود یه‌كه‌یه‌كی له‌شكری بۆ ووڵاتی ئیسلامی ئێرانی ناردووە. مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌م تیمه‌ش، دیاریكردنی شوێنه‌كانی دەزگای دروستكردنی چه‌كی ناوەكی و كیمیاوی و موشه‌ك كه له‌وانه‌یه له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆماندۆكانه‌وە له‌ناو ببرێن.
جێی باسه، به‌ڕێز هێرش یه‌كه‌م كه‌سه كه هه‌واڵی دەستدرێژی كردنه سه‌ر زیندانیه عێراقیه‌كانی به‌ندینخانه‌ی ئه‌بو غرێبی بڵاوكردەوە و دەڵێت ڕاوێژكارێكی حكومه‌تی په‌یوە‌ندیدار به پنتاگۆن پێی ڕاگه‌یاندووە كه‌وا كه‌سه سیڤیڵیه‌كانی پنتاگۆن دەیانه‌وێت بچن بۆ ئێران و تاوەكو به‌و په‌ڕی توانایانه‌وە ژێرخانی له‌شكری ئێران له‌ناو به‌رن.
به‌رپرسی په‌یوەندییه‌كانی كۆشكی سپیش دان بارتلێت دەڵێت چیرۆكه‌كه‌ی به‌ڕێز "هێرش دروستكراوە و ڕاست نیه" ، هه‌روەها چه‌ند ئاكامێكیشی له‌گه‌ڵدایه كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری ڕاسته‌قینه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.